بولبولێکم من لە باغی پاسەوانی خونچەمە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  466 بینین
بولبولێکم من لە باغی پاسەوانی خونچەمە
ڕۆژ و شەو کارم گرینە تا سەحەر دێ ناڵەمە
دوو گولە بۆ کوشتنی من زەرد و سوورە ئەلعەجەب
خۆ ئەگەر بێ پێم بدا یار چی تەلەب کا هەر کەمە
سینە بەفری چاو خومارە ڕوو لە من کە ڕووبەڕوو
لادە پێچ و زەخمە جەرگم ئینتیزاری مەلحەمە
پێم ئەڵێ تۆ بۆ دەناڵی دەرد و حاڵی خۆت بڵێ
هەر بە خەندە و پێکەنین دێ لێم دەپرسێ دەم دەمە
بەسیە گریان و فیغانت ناڵە ناڵی تۆ چییە
ئاگادارم من لە حاڵت با بمینێ ئەو غەمە
تا ڕەقیب و دوژمنانت پڕ لە چاویان خۆڵەکەم
شەو لەبۆ من وەک سوپێرە ڕۆژی بزری پێچەمە
«سامیناسناوی ئەدەبییە» تۆ بۆ دەپرسی ئایینی خۆت پێ بڵێم
پێ بزانە بەردی ئەسوەد جێی مەقامی سوجدەمە