باڵایی شل و زوڵفی پڕازت وا مەژێنە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
400 مشاهده
باڵایی شل و زوڵفی پڕازت وا مەژێنە
بەجز یا دڵی بێ کەس بە سەفا مەفڕێنە
کەوتیتە سەر خاکی دەری تۆ زوڵمە دەری کەی
مەغرووری مەکە تێپەڕی چاوێکی هەڵێنە
بە گڕی ئەو ئاتەشی دڵ ناترسێ بسووتێی
بێ عەدلییە زنجیری موحیبەت مەپسێنە
گەر کوشتنە سەبرم هەیە گەر زیللەتە دیسان
عەکس و سەگی دوو ڕوونە ڕەقیبان مەدوێنە
ڕەحمی بکە بەو سامیتخلص دەناڵێنێ لەبۆ تۆ
بیکوژە یا لە کەمەندی زوڵفانی دەرێنە