باڵایی شل و زوڵفی پڕازت وا مەژێنە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  399 بینین
باڵایی شل و زوڵفی پڕازت وا مەژێنە
بەجز یا دڵی بێ کەس بە سەفا مەفڕێنە
کەوتیتە سەر خاکی دەری تۆ زوڵمە دەری کەی
مەغرووری مەکە تێپەڕی چاوێکی هەڵێنە
بە گڕی ئەو ئاتەشی دڵ ناترسێ بسووتێی
بێ عەدلییە زنجیری موحیبەت مەپسێنە
گەر کوشتنە سەبرم هەیە گەر زیللەتە دیسان
عەکس و سەگی دوو ڕوونە ڕەقیبان مەدوێنە
ڕەحمی بکە بەو سامیناسناوی ئەدەبی دەناڵێنێ لەبۆ تۆ
بیکوژە یا لە کەمەندی زوڵفانی دەرێنە