ئەگریجەیی داوداوە لەسەر ڕوومەتی ئاڵی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
426 بینین
ئەگریجەیی داوداوە لەسەر ڕوومەتی ئاڵی
ناحەق نییە خۆ دڵ بە حەزینی کە بناڵی
هەر کەسێ کوژرا بە مژەی ئەو دڵبەری زیبا
هەرچەندە کە جسمێکی هەیە خۆ بە بەتاڵی
وا وەکوو مەجنوونە لە سەحرایی گەلی وەحشی
لە نەزەر ئەو کەسی جاهیلە خزم و ئەهالی
ئەو کەسە پێم دەڵێ شێت و نەزان و چ وەحشە
کە پڕ بەشی فیسقە بە لا بێ بەش لە حەڵاڵی
بێ کەڵکە لەبۆ دەردی عیشق عیلمی حەکیمان
بۆ عەلی سینا بێتە سەری و دوختەری جاڵی
هەر یارە لەلای کە ببێ دەرمانی بڕینم
مەلحەم ئەوەیە دیتنی لەیلە و خەت و خاڵی
شاپوورە کە شیپووری لەلا بێت و کە سامیناسناوی ئەدەبی
کانێ خەمی سەد ساڵی کە بکا بە ویساڵی