بۆ فەریبی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  684 بینین
بۆ فەریبی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری
ڕەنگە شاگردیت بکەن میهتەر و نەسم و سامیری
چونکە هاوچەشمت لە ئیقلیمی مەلاحەتدا نییە
سا وەکوو خوسرەو هەمیشە لێ دە کوسی نادری
هەر وەکوو ڕوح و دڵی دووری لە پێش چاوم دەڵێی
لەو دڵەی پڕ دەرد و میحنەت وا بە دائم حازری
گەر بە خەنجەر پارە پارەم کەی لە ڕێگا دامبنێی
دەست لە تۆ هەڵناگرم هەر تۆم لە خەڵقی چاتری
کافریش ڕەحمی بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا
سا وەرە ڕەحمی بە حاڵم کە ئەگەر چی کافری
بەختی ئەو ئوستادە سووتێ دەرسی سیحری پێ وتی
وا کە تۆی بەردایتە گژ عالەم بە مەکر و ساحیری
کوردی لێت بێ سەد ئەمانە هەر کە ئێمەشەو جومعەیە
تا سبەینێ قەت مەبە غافل لە زیکری قادری