کراسەکەی کەتانە سوخمە لەسەر مەمانی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
605 بینین
کراسەکەی کەتانە سوخمە لەسەر مەمانی
چاو ڕەشی برۆ کەمانە عەباکەی تروکمانی
شەماڵ پێچەی هەڵداوە کەزی لە ملان ئاڵاوە
دڵم بۆ تۆ نەماوە بۆ حاڵی من نازانی
بەژنت دەڵێی بەیداغە مەمکت سێوی مەراغە
وا جەرگم داغ بە داغە بە ئەگریجە و موژگانی
تیری مژەم لێ دەدا وەعدەی خۆشیم پێ دەدا
زوڵفەکانی لادەدا بە دەست و پەنجەکانی
نەمدیت لە شێخ و ئاغە ڕوومەتی وەک چراغە
گوڵی دەچنی لە باغە چوومە لای بە میوانی
زوڵفی عەنبەری خاوە پەرچەمی داوبەداوە
دڵی منی گل داوە بە ئەبرۆ و چاوەکانی
مەڵێن باسی زوڵفانە خۆ عاشقی دێوانە
بۆ خۆی چەشنی پەروانە دەکا مەیلی سووتانی
خۆ ئەو شەرت و پەیمانە لەناو خاکی کوردانە
داندراوە و جوانە باغیش بۆ باغەوانی
شەماڵ زوڵفان دەژێنێ ڕوومەت وەک بەفر و خوێنێ
وا دێ سامیناسناوی ئەدەبی بدوێنێ بە خۆشی و شادمانی