مەکەن مەنعم بە ڕیسوایی ڕەفیقانی وەفادارم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  516 بینین
مەکەن مەنعم بە ڕیسوایی ڕەفیقانی وەفادارم
پەرێشانم بە ڕەنگێکە لە حاڵی خۆم کە بێزارم
لەبۆیێ مات و غەمگینم نەماوە حاڵەتی ژینم
محاڵە من نەجاتم بێ مەکەن تەکبیر لە تیمارم
نە لوقمانکەس و نە ئەفلاتوونکەس عەلی سیناکەس و ئەرستۆکەسشا
بەلاشن بۆ بڕینی من بڵێن یار بێ بە هاوارم
دەسووتێ دڵ دەناڵێنێ بە دوو چاو خوێن دەبارێنێ
لەبۆیێ خوێن لە چاوم دێ بە موژگانی بڕیندارم
چ ڕیسوا و چ بێ بەختم بزانن من بە چی کەفتم
قەزای دوو ڕوو منی کوشتووە لەبۆیێ زەرد و بێمارم
عەفوم کە توخودا لەیلا نەوەک بمرم بە مەجنوونی
لە من عاجز مەبە هەروا هەژار و دەم بە هاوارم
ئەگەر عاجز نەبی تۆ لێم هەزار بەزمی کەیکاکەس و خوسرەوکەس
لەلام پەشمە ئەگەر جارێ ئەتۆ پرسیت لە ئەحوارم
ئەترسم من لە زوڵفی تۆ و موژەی تیژت وەکوو خەنجەر
لە قیسەر چۆن ئەترسم ئەتۆ یەک بی لە ئەنسارم