کراسەکەت کەتانە هەرچەند کە چاوت جوانە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  560 بینین
کراسەکەت کەتانە هەرچەند کە چاوت جوانە
جارێ کە لوتفت بێتن ئەحواڵی من بزانە
وەک بولبولی لە باغان نەغمەخوانم لە داخان
لە دڵدا زۆر حەزینە وا تێ مەگەن یارانە
بە عینوان چاوەکانی دێتە هەژان زوڵفانی
جا کە دەڕوا و دەلەنگێ چەندە لەبەر دڵانە
بەسیە گریان زاری بە یارێکی خەمخواری
بۆ خۆت وەرە هاواری ئەو مەجنوونی دێوانە
بێنە لەبۆم پیاڵە تەن سپی و دیدە کاڵە
بولبول دەچتە ناو باغان بەخوا هەر بۆ خونچانە
سامیناسناوی ئەدەبی دەردی گرانە یار بێ شەرت و پەیمانە
بێ پەیمانی یار نەبێ بۆ لە دەشت و کێوانە