وەک کۆتری ناو لیمە کە دەڕوا بە گرانی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  458 بینین
وەک کۆتری ناو لیمە کە دەڕوا بە گرانی
هەر عاشقی بێ چارەیە لەو دەردە بزانی
کە شەیدایە لە سەحرا و چیا وەکوو مەجنوون
بێ باکە ئیتر دەگەڕێ کا جێ و مەکانی
مەکانی نییە هەرگیز کە لای یارە دڵی ئەو
ڕاناگرێ شاهی عەجەم و ڕۆم بە سەپانی
وەک ویرد و زیکر هەر غەمی لەیلایە لە زارم
کۆتر و بولبول و خونچە ئەوا بوون بە بەهانی
موژگانی وەکوو تیری عەرەب پڕ دەمی خوێنە
کافر نییە خۆ دڵ و تۆش سالاری غەزانی
یار لوتفی بکا و مەرحەمەت و پەرچەمی لادا
ببینی خورشیدی ڕوخی موحتاجی چرانی
ئەو گەردەنی بەللور و دەمی تەنگ و لەبی ئاڵ
کە سینە ببینی لە فیکری باغی سەبانی
کێ بوو سەبەبی ناڵە و زاری من و مەجنوون
پێی ناوێ بنووسی بە قەڵەم ناو و نیشانی
لایێ لە سەبر لایێ لە غەدر کە عەمر چوو
تێپەڕی سامیناسناوی ئەدەبی ئیتر چ بوو عەمری جەوانی