بۆ دڵ دز و بێ ڕەحمی بێ شەرم و بێ حیجابە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  260 مشاهده
بۆ دڵ دز و بێ ڕەحمی بێ شەرم و بێ حیجابە
جەللادی منی بێ کەسی وا خانە خرابە
زوڵفی وەکوو دوپشکە لەسەر سەفحەیی کوڵمەی
بێ هۆشی ئەوە بۆچی دەڵێن مەستی شەڕابە
زوڵفانی وەکوو ئەژدەری جەنگی لە قەدیدا
ئەی شیرینە مروەت کە لەگەڵ من بە بەقا بە
موژگانی وەکوو تیری لە جەرگی منی بێ کەس
گیر کردووە وا تیژە دەڵێی چەنگی قولابە
سامیتخلص کە کوژراوی مژەیی تۆیە بەڵا تۆش
خۆت زیللەتی بەدکاری بەسە هەڵگرە لابە