فرقەتی دونیام لەوێ بێ ماوە دەردی یارەکەم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  373 مشاهده
فرقەتی دونیام لەوێ بێ ماوە دەردی یارەکەم
گوللەیی ناحەز لەلایێ سینە کامیان چارەکەم
زیللەتی لەیلا گرانە زەحمەتە و چاری نییە
غەیری ناڵینی چ دەرمان چاری ئەو سەححارەکەم
ئێستا جارێ باسی یارە دوو بەڵا ماون گران
جێ بڕینی تیغی موژگان، بستەیی ڕەشمارەکەم
تاقەتی ڕۆستەم بەسیتە بەڵکە بێستون کون دەکا
هەر منم وا ئاخرم شەڕ سەبری ئەو سێ کارەکەم
عەزیەتی دونیا ئەوا بوو هەندێ زۆر و هەندێ کەم
میحنەتی لەیلا گرانە زەحمەتە ئیدارەکەم
سێ بەڵایە زۆر گرانی پاشی ئێوەش دێ ئەجەل
ئاخرین کارم ئەزانی چی دەبێ ئەشعارەکەم
شیوەنم دوور و درێژە توڵی دا سامیتخلص نەما
وەک کەلاوەی قەیسەری ما داری ئەو سیدارەکەم