زوڵفی چین و عەنبەرینی لە تولی نەونەمامێتی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
488 مشاهده
زوڵفی چین و عەنبەرینی لە تولی نەونەمامێتی
مژەی خوێنڕێژی حازر بوو لە ژێر ئەمر و وەرامێتی
بۆ کوشتنی منی بێ کەس لەناو ماری کەمانیدا
دەمێکە دڵ لە ناڵینە کە وا جەرگم لە زامێتی
دڵێ ژینت محاڵە خۆ خەلاس نابی لە دەستی من
لەگەڵ من وایە بێ دینەی ئەوە گوفت و کلامێتی
چ سەربازێک و سالارە کەسێ نەیدیوە میسلی ئەو
هەزار شیرین کەنیزەێتی مەڵێن بۆ دڵ خولامێتی
گوتم یاڕەب چ سڕێکە کە جەولانی بە زوڵفان خست
دەڵێن بۆ لای غەریبان دێ زوڵف حەولی سەلامێتی
مەکەن مەنعی منی مەجنوون هەزارانی وەکوو ئێمە
ئەگەر شیرنشخص و ئەگەر لەیلاشخصزولیخاشخص بۆ نەفامێتی
قەزایی سەلبی لەسەر من وا بە جارێ هوجومێتی
بە کوشتن حوکمی پێ داوم لەبۆیێ دڵ لە سامێتی