کۆتری دەڕوا و دەلەنگی حەلقەیی خڕخاڵەکەی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
466 مشاهده
کۆتری دەڕوا و دەلەنگی حەلقەیی خڕخاڵەکەی
دڵ لە لەرزینە لە دەنگی شێتی گەر بڕوا نەکەی
ڕۆینی هەر وەهایە یا لەسەر من بۆ هەوایە
دەم بە خەندە و پڕ سەفایە یا ئەمن ڕیسوا دەکەی
دڵ لە زوڵفی ماهی ڕوومە عالەم وا هاتە لۆمە
جا بەسە مەجنوونی تۆمە بۆ ڕەقیبم شا دەکەی
لە ئەشعارا ئەمن خۆ چەشنی فیردەوسیشخص لەبۆ تۆ
بۆ لە قەوسەینی دوو ئەبرۆ سجنی شا کەیکا دەکەی
لە یاران سیفەت وایە کوشتن یان لاوەک خەزایە
عەجائب سامیتخلص بۆ مایە پەرچەمی لێ تا دەکەی