کۆتری دەڕوا و دەلەنگی حەلقەیی خڕخاڵەکەی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
463 بینین
کۆتری دەڕوا و دەلەنگی حەلقەیی خڕخاڵەکەی
دڵ لە لەرزینە لە دەنگی شێتی گەر بڕوا نەکەی
ڕۆینی هەر وەهایە یا لەسەر من بۆ هەوایە
دەم بە خەندە و پڕ سەفایە یا ئەمن ڕیسوا دەکەی
دڵ لە زوڵفی ماهی ڕوومە عالەم وا هاتە لۆمە
جا بەسە مەجنوونی تۆمە بۆ ڕەقیبم شا دەکەی
لە ئەشعارا ئەمن خۆ چەشنی فیردەوسیکەس لەبۆ تۆ
بۆ لە قەوسەینی دوو ئەبرۆ سجنی شا کەیکا دەکەی
لە یاران سیفەت وایە کوشتن یان لاوەک خەزایە
عەجائب سامیناسناوی ئەدەبی بۆ مایە پەرچەمی لێ تا دەکەی