هەتا کەینێ بە وەسڵی تۆ بە بەد ناویوە ڕیسوا بم
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
478 بینین
هەتا کەینێ بە وەسڵی تۆ بە بەد ناویوە ڕیسوا بم
لەبەر ئیبلیسی بێ دینە لە مەئوا ڕێ نەبوو شابم
لە تاراجی خەت و خاڵت بە جێ ماوە دڵی غەمگین
لەبۆ رۆستەم نەبوو ئیمکان ئیتر من چۆن بە کەیکا بم
بەیانی وەسفی ڕوخساری لە چینی عەنبەری خاوی
خەلاسیم نابێ تا مردن بە نووسین بێ هەتا مابم
خەتای یاران نییە ناڵێن فیغانی بولبولان هەرگیز
قەراری دا بە ناڵینی مەگەر وەختی گوڵان چابم
لە زیکر و فیکری مەولایە لە هەر ئەرزێ بێ هەر وایە
ئەگەر سوجدەی ببەم بۆ خوا لەناو بەیتی کەنیسا بم
قەبووڵە گەر دڵم پاکە لە مزگەوتی دڵم ڕەش بی
عەبوسم بۆ تەریقی دین تەمەع پیسە لە نێودا بم
عیشق دینە حەقیقەت بێ ئەوی نەیبێ وەکوو حەیوان
لە پاوانی چروکی دا دەژی بمرم ئەگەر وابم
دەسا سامیناسناوی ئەدەبی ئەوی ژیرە دەزانێ تۆ کە هیلاکی
لەبۆ حەق نەک لە ڕێی شەیتان بەریمە گەر بە جەم جابم