ئەوا دێتە گوێم ناڵەی غەریبی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  449 بینین
ئەوا دێتە گوێم ناڵەی غەریبی
دەبێ ئەو ناڵە ناڵینی چی بێ
دێ بە حەزینی وەک سەدای بولبول
مەگەر لە باغان ماران گەستی بێ
***
ئەو ناڵە چییە توخوا باغەوان
دێ لەناو پەلک و خونچەی ئەرخەوان
دەمێ دڵ تەنگە دەم بەدڵ خۆشی
وا دەناڵێنێ لە شەو تا بەیان
***
یا سەدای شینی کاکە مەجنوونە
لە تاوی لەیلا و چەرخی گەردوونە
وا دەناڵێنێ لەبۆ حاڵی خۆی
یا بۆ سامیناسناوی ئەدەبی یە کە وا زەبوونە