دڵم وا لەناو بەحری جەفایە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
435 بینین
دڵم وا لەناو بەحری جەفایە
وا لەناو گێژ و مەوجی هەوایە
هی خەڵقی مژە و بۆ زوڵفی تاتا
من چیم لە کەیف و بەزم و سەفایە
من لە پەروازم چیم لە زوڵفانە
لە تاو حاڵی خۆم دڵ پەرێشانە
لە هات و چوونە وا لە جەولانە
بچتە سەر کێوی ڕووی هەمەلایە
کە عاسێ بووە لە فیکری عالەم
بۆ لەیلا نییە گریان و ناڵەم
ئەمن زەبوونی ئەو قیل و قالەم
زنجیری غەمی پەلی بەستایە
ئەشعاری سامیناسناوی ئەدەبی بۆ یاران نییە
بۆ خۆشی و بەزمی بەهاران نییە
لە ڕێی شەیتانی لە کاران نییە
عەمری بوو بە چل چی لە چمایە