چەند بەنازە کە دەڕوا شۆخ و شەنگ و شیرینە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  492 بینین
چەند بەنازە کە دەڕوا شۆخ و شەنگ و شیرینە
بۆچی دەمکوژی هەروا ئەو دینەی تۆ چ دینە
کافریش ڕەحمی هەیە بۆچی تۆ ڕەحمێ ناکەی
لەلای من هەر ناڵەیە جارێ بڕوام پێ ناکەی
بۆ دەمکوژی بە دەردان ئەی یاری شۆخ و شەنگە
دڵم دێتن بۆ سەردان هەتا ڕەقیب بێ دەنگە
ڕەحمت بێ من بێ چارم بەینێکە وەکوو بولبول
وا لە نەغمە و هاوارم مەمکە مەنعی خونچەی گوڵ
بەهەشتی خوا پێ داوی قەدری وا لەلای منە
وەسفی عەنبەری خاوی نازانی ئەو دوژمنە
سامێکی بکە جانە وەسوەسەیی شەیتانە
کاری ئەو هەر تێک دانە حۆریش هەر بۆ غیلمانە