ئیسڵامە حەقیقەت بە ئەسڵ شافیعی مەزهەب

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  271 مشاهده
ئیسڵامە حەقیقەت بە ئەسڵ شافیعی مەزهەب
زوڵفیشی بە پێچ پێچ و بە حەلقەن وەکوو عەقرەب
دڵدار و دڵارام کە شیرین شەکەرینە
خورشیدە ڕوخی زوڵفی سیا چەشمی دوو کەوکەب
شل کەمەر و قەد عەرعەرە وەک سەروی سنەوبەر
وا هات و زوڵف دێتە مل و دیدەنی غەبغەب
لەو ڕۆژە بوو تیری لە جگەر دام و دڵی برد
ئەو دڵە ڕۆیی جارێ دەبێ بێتەوە یاڕەب
سامیتخلص دڵی هەڵگرت و کە ئێستا لە غەریبی
ئەجەل لە سەر و گەردەنی هەر وا لە لەبی لەب