لە من وایە لە باغم چەند فەسیحە بەلاغم
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
558 مشاهده
لە من وایە لە باغم چەند فەسیحە بەلاغم
لەگەڵ بولبولی خۆشخوان بۆ جەرگی داغ بە داغم
دەکەین مەلحەمی شیفا بە یادی گوڵی شەوبۆ
عاشق فیکری لێوەکانە شێواوە دەماغم
***
لەو بەهەشت و سەبایە دڵ نەمرد و حەپس بوو
چونکی تفلی ساوایە وا خەوتووە و تەپس بوو
لە پێش چاو یارانە بە هیچ کەس ناشرێتەوە
عیشق دەردی گرانە بەڵا وەختم عەبەس بوو
***
فەیزی تۆ ئاوی بەقامن نامرم موتڵەقا
تاجی کەی بوو ئەلحەقا دڵی حەسوودان تەقا
کەیف دەکەین لە باخان جەرگی ڕەقیب لە داخان
لە بۆمە بووە چراخان داری موحیبەت چەقا
***
ئەوجا وەختی شادییە ڕەبی جەلیل باقییە
بۆ لەزاری سامیتخلصیە بولبول بۆ تۆ کافییە
هەر ئەو هاوڕێی زارییە وەک تۆ لە غەمبارییە
دائم موتریبە بۆ تۆ خونچە گوڵیش ساقییە