‌تۆی سانع و سەنعەتکار

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  355 مشاهده
‌تۆی سانع و سەنعەتکار
تۆی خالقی ڕاست و خوار
ئیش و کارت تەواوە
لە ئیش و کاری وشیار
ڕێی ئینسانیت پێشانداین
قورئان پێی داوە بڕیار
تۆ سنعاتت ئینسانە
نایەتە بەیع و کڕیار
ڕازیقی ڕسقیش تۆی
بۆ یاریدەی ئیش و کار
بە یاریدەی تۆ نەبێ
کەس شەقاو ناوێ یەکجار
هەر کەسێک تۆ بناسێ
ساحیبی دینە و ڕێ دار
سامیتخلص تۆ سەری حیکمەت
خێر دەبەخشی بە ملیار