بڵێ ئەو خوایەی پێویستە بوونی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  374 مشاهده
بڵێ ئەو خوایەی پێویستە بوونی
یەکە و تەنیایە یەعنی بتوونی
هەر ئەو خوایەیە جێی نیاز و ئومێد
کەسی لێ نەبووە و کەسی لێ نابێد
بە هیچ کەس ناچێ بەدەستەڵاتە
کەس بەوی ناچێ ساحیب نەجاتە
بۆ کوللی کارێ هەر بەخۆیەتی
ڕەجای موحەممەد عەفوی خۆیەتی