لەو دەقیقەی هاتە دونیا حەزرەتی فەخرولعەرەب
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
2 دقیقه
657 مشاهده
لەو دەقیقەی هاتە دونیا حەزرەتی فەخرولعەرەب
ئاتەشی خاکی ئیران و تاقی کیسرا ئەلعەجەب
نار کوژاوە تاق شەقی برد کەوتە نرکە و تێک شکان
ئەمیرانی تورک و ئیران و عیراقی پاک پسان
کۆر دەزانێ ئیشی ئەوها نابێ وەڵڵا بێ سەمەر
هەر خودای عەرشی عەزیم بوو پێی گوتی شەق کەی قەمەر
پێی گوتی هەستە و ڕەسوڵی بیدە مژدەی جەننەتان
فەخری ئینسان و ئەجنە و تاجی ڕەئسی حیکمەتان
بۆ چەندی تۆ بوو وەک فیلە خالقی عەرشی عەزیم
ساردی کرد ئاگر لەبۆ وی ئەمما ساردێکی سەلیم
تو بەسەر سامی نەمابووی هاتە لای تۆ جبڕەئیل
ئەمری ئەڵڵایە کە فەرمووی بێمە لای تۆ بۆ دەلیل
تۆ بە سەرسام نەتئەزانی چۆن بدەی مژدەی بەقا
پانزە ڕۆژان ئینتیزار بووی تاکوو بۆت هات و زوحا
عالەم و ئادەم کە زانی تۆی حەبیبی خوای مەزن
هاتیە کێشانی مەسیح و کەوتییە میزانی وەزن
هەر خودا بوو تۆی بە قورسی خستە ئەرز و ناو دەما
پێی تەرازوت کەوتە ئەرز و ڕۆیی عیسا بۆ سەما
هەر خودا بوو بۆ مەعینت بووی بە فەخری ئینس و جان
نەسرەتیشی بۆ هەناردی تا سەرکەوێ بۆ جیهان
بە ئۆمەت سامیتخلص قەبوول کە ئەو فەقیری وا هەژار
ڕووت و بێ ڕوو کەوتە سەرخاک چاوی لێتە و ئینتیزار