لە قورئانی کەریما ئایەتێکت پێ فەرمووین

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  583 مشاهده
لە قورئانی کەریما ئایەتێکت پێ فەرمووین
ئێمەش لە بەحری گوناهـ چارپەل شکاو و نوستووین
لەپاش ئەو هەموو چاکەت شوکری نیعمەتت ناکەین
لامان داوە لە ڕێی ڕاست لە قسەی شەیتانی عەدووین
***
یادەلیلی بێ کەسان یا وەهاب و یا ڕەحیم
گوناهکار و ڕوو ڕەشم خۆت ئەزانی من کە چیم
کەسێ بەدبەخت نەبێ چۆن لە تۆ غافل دەبی
هەرچەند ئادەمیزادە نابتە ئینسانی حەلیم
***
ئەگەر لە ڕێی لابدەی سامێکی لە خوا نەکەی
لەگەڵ ئۆمەتی ئیسلام ئیحسان و چاکەی نەکەی
بڵێی ئەمن ئیسلامم بە فیشاڵ و درۆی زۆر
چەندی منت فریب دا بڕوا بە خۆت چۆن دەکەی