قەرارم وایە قەراری تەمام
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
531 مشاهده
قەرارم وایە قەراری تەمام
ئەوا باسم کرد سەحیحی کەلام
ئێ بڕوا نەکا خۆی بێ ئیمانە
یا جاهیلێکە هەر هیچ نەزانە
هیچ فەرقی نییە بەینی نێر و مێ
بۆ زایەعی کەن لە خانەی شەرمێ
فەرقی هەر ناوە یەک کوڕ و یەک کچ
ددان وەک ئاش و یاریدەیتی لچ
یا وەکوو نوتق وە یاخوت زوبان
توخوا زکری کرد ناوی ئینس و جان
وەکوو ئاگرت لەبۆ جۆشی ئاو
بۆ خۆشی یەکدی و دڵسۆزی تەواو
ئەگەر مێ نەبێ نێریش بێ خێرە
میش هەروەهایە گەر نەبێ نێرە
ئەوا ڕاستی گوت سامی نەترسا
کەس ڕازی نابێ بە ئیشی تەرسا