ئەگەر جەنابی شێخی عرش و کورسی لێ دیارە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  386 مشاهده
ئەگەر جەنابی شێخی عرش و کورسی لێ دیارە
دەبایە بیبانیبا کەر دەبێتە تەییارە
بیانی دەفڕێ لە ئاسمان ئێمەش لە سواری کەری
بە ڕانک و کورتانی کەر قاچ و قوڵمان دامارە
دەلیل و دەف و ڕەبابۆک بۆ بارای نەگۆڕا
دەشبینین کاروانی کەر ئێستا لۆری و قیتارە
بە ئەری خوا و پێغەمبەر نەمانکرد خوێندەوار بین
تا جەهل دەوری لێداین کیژ فرۆشین بە پارە
دین بە چاکی نازانین سامێکیش لە خوا بکەین
تا جەهل دەوری لێ داین بووینە کەری لابارە