کاروانی گەردوون هەر هاتووچوونە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
607 مشاهده
کاروانی گەردوون هەر هاتووچوونە
هەندێ وا دەبن و هەندێ لە چوونە
هەندێ وا دەمرن دەچنە گۆڕەوە
هەندێک لە خۆشی و بەزاوا بوونە
***
هەندێ ڕێک دەخەن وا قەسری ڕەنگین
هەندێ بۆ مەخسود تا ببنە زەنگین
دەچنە دەست و پێی مردی لە گۆڕان
کەوا بۆچی بوو قووەت و لمەتین
***
یاخوا قەت نەژی نەخوێندەواری
عالەم دەخاتە برسییەتی و هاری
دەبنە دەروێش و یا سۆفی مل پان
جا حەملەی دەبەن بۆ سەر بێ چاری
***
سامی ئازا بە پشتت ببەستە
چونکی کافر بوون گەلێ بێ هەستە
قسەی غەزالی لەبیر کراوە
مەلانەی دیبوو یاخوا لێی پەستە