ئینسانی فیکری مێژوو پێش دەخا

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  767 مشاهده
ئینسانی فیکری مێژوو پێش دەخا
بۆ ژین و خۆشی قوەت ڕێک دەخا
دەیهێنتە ناو چەنگ بۆ ئاسن فڕین
ڕۆژئاوا و هەڵات بەحەق ڕێک دەخا
***
هەر فیکر و عیلمە ئاسن لە ئاسمان
دەکاتە تەیر و لە دەوری جیهان
هاتوچۆ دەکا وا دەخولێتەوە
لەبۆ پێویستی ژینی بۆ ئینسان
***
ئینسانی فیکری گوناهکار نییە
عالیمی زەڕڕەی خەتاکار نییە
بۆ خۆشی تاریخ مێشک مادییە
نەک بۆ خوێنڕێژان چونکی کار نییە
***
کاکە خوێنڕێژان کاری شەیتانە
ڕێگای حەسوود و جاهیلەکانە
جەهل ئاگرە عیلم وەک ئاوە
سامی جەهالەت مردنی ئینسانە