زەمان هەر زەمان ئینسان دەگۆڕێ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  651 مشاهده
زەمان هەر زەمان ئینسان دەگۆڕێ
زانا هەر وەخت کەلێی دەنۆرێ
دەیبینی ئینسان کە خۆی خەراپە
چاکەش گەوهەرە و کەلێی دەدورێ
***
زانین بۆ ئینسان خۆی ڕازاندەوە
لقی گوشادی وا هەستاندەوە
جەهل وا پیر بوو کەلکی بڕاوە
فیکری شاعیری وا حەساندەوە
***
ئەوا بەینێکە سامم لێ دەکا
هێزی نەماوە و پشتم تێ دەکا
پێم ناڕەزایە و پێی ناڕازیمە
ئەوا پێی دەکەم، ئەویش پێم دەکا