لە پاشی شرک جەهل و نەخوێندن

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  690 مشاهده
لە پاشی شرک جەهل و نەخوێندن
دەمانخاتە ژێر نینۆکی مردن
قسەی پێغەمبەر بەجێ نەهێنین
بێ درۆ نەیکەین فیعلەن بە کردن
***
کارمان کراوە بە هیلاک دەچین
بخۆین بنووین ئێمە لەبۆ چین
دەبێ بۆ عیلم جدی حەول دەین
گەر لە مەشریق بی یا مەغریب زەمین
***
لە ئایینی مە ئەمری پێکراوە
کولی حەقیقەت بێتە پێش چاوە
پێ لە حەق نەنێن پێی کافر دەبین
ئەدی بۆ ئیسلام وا بە جێ ماوە
***
عیلم ڕێ نادا دەمم ببەستم
گەر بمخنکێنن دەبێ پێی هەستم
بەڵکو شاد ئەبم بە موژدەی قورئان
لە سامی عیلم بێ هۆش و مەستم