سروشتی کوردستان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  1276 مشاهده
بزانن باغی ئیرەم خاکی خۆشی کوردانە
خاو و گیابەند و نەسرین نەخشی شاخ و کێوانە
بە گڵ و بەردی نەخشینە بە گوڵزاری ڕەنگینە
بە کۆسرەت و سەفین و شاخی هەیبەت سوڵتانە
هەندێ ئەرزی قرمزە چیمەنی پڕ نێرگزە
لەو باغانەی پڕ خونچەی چریکەی بولبولانە
هێرۆ سەوسەن و سەمبول بۆ گوشاد نابێ ئەی دڵ
لەناو بەیبونە و کنێر لەو درەختە شوخانە
ئەو ئەرز و کێو و دەشتە دەڵێی باغی بەهەشتە
دەرمانی دەردی وەرەم سەرچاوەی جوگەکانە
خاکی وا خۆش و ڕەنگین باغی پڕ سێوی نەخشین
کیژەکانی حۆرییە غیلمانی میرەکانە
ئەی حۆریی و غیلمانی ئاودێری باغەکانی
توخوا سامیتخلص بنێژن خۆ هەژاری خۆتانە