موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد
از کتاب:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
اثر:
مفتی پنجوینی (1881-1952)
2 دقیقه
1239 مشاهده
موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد
ڕادیۆ ئەیخاتە گوێی عالەم ژیان و ناوی کورد
گەرچی نایبینێ زەمانێکە سەراسەر چاوی کورد
ئێستە ئەدرەوشێ ستارەی چاوی داپێچراوی کورد
ڕۆژبەڕۆژ بۆ پێش ئەچێ ئۆخەی شکور هەنگاوی کورد
کورد لەژێر باری گرانی خەڵکیدا وا هاتە دەر
تاجی ئیستقلال و سەربەستی بە حوڕڕی نایە سەر
بەرگی یەکڕەنگی و فیداکاری بەجارێ کردە بەر
خۆی وەکوو کوڕ خستە ناو ناوان و ناو ڕیزەی بەشەر
هەر براییە دەوا بۆ دەردی هەڵقرچاوی کورد
تێپەڕی ئەو چەرخە ناپاکە کە ئەکرا ڕاومان
چەند زەمان و چەندە ساڵە کوێر کرابوو ناومان
هیچ مەجەللە و هیچ کتێبێ نەیئەنووسی ناومان
بەش کرابوو، سێ کوتی بوو موڵک و خاک و ئاومان
---- ---- ---- ---متن نامشخص
هەر ئەیانپۆشی و ئەیاننۆشی جل و خوێناومان
بێ ئەوەش ئامادە بوون بۆ گرتن و بۆ ڕاومان
---- ---- ---- ---متن نامشخص
---- ---- ---- ---متن نامشخص
---- ---- ---- ---متن نامشخص
کورد دەمێکە گورز و قەڵغانی ----متن نامشخص سەرە
پارچەپارچە و بەشخوراو و بێ سەر و بێ سەروەرە
لێی حەرام بوو تیا بژی ئەم خاکە خاوەن گەوهەرە
ئێستە سەد شکوری خوا خاوەن تفەنگ و خەنجەرە
ئاسنی پێ لەت ئەکا شمشێری تازەساوی کورد
پادشای غەیرە لەبۆ شێخ و بەگ و خانی وڵات
حییەمتن نامشخص و پارە و دەمانچەی بۆ ئەناردن بۆ خەڵات
میللەتیش پاکی لەژێر پێدا کز و پەڕپووت و مات
وردەکانیشی بەجارێ لات و بێ پووڵ و بەرات
---- ---- ---- ---متن نامشخص
هەر بژی قازی محەممەداعلام هەر بژی کوردی نەبەرد
هەر بژی قەومێ کە ناترسێ لە کوشتار و لە دەرد
ڕوو ئەکاتە لەشکری دوژمن بە گۆچان و بە بەرد
پەشمە لای دیلیی نزار و شاخی بەرز و دەشت و هەرد
ڕائەماڵێ پۆلی دوژمن هێرش و لافاوی کورد
هەر ---متن نامشخص دەوا بۆ جەرگی هەڵقرچاوی کورد
فەیلەسووفانی ونی بەحری غەمی خنکاوی کورد
---- ---- ---- ---متن نامشخص
---- ---- ---- ---متن نامشخص
---- ---- ---- ---متن نامشخص