موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
2 خولەک
1281 بینین
موژدە بێ بۆ خوێندەوار و تێگەیشتووی لاوی کورد
ڕادیۆ ئەیخاتە گوێی عالەم ژیان و ناوی کورد
گەرچی نایبینێ زەمانێکە سەراسەر چاوی کورد
ئێستە ئەدرەوشێ ستارەی چاوی داپێچراوی کورد
ڕۆژبەڕۆژ بۆ پێش ئەچێ ئۆخەی شکور هەنگاوی کورد
کورد لەژێر باری گرانی خەڵکیدا وا هاتە دەر
تاجی ئیستقلال و سەربەستی بە حوڕڕی نایە سەر
بەرگی یەکڕەنگی و فیداکاری بەجارێ کردە بەر
خۆی وەکوو کوڕ خستە ناو ناوان و ناو ڕیزەی بەشەر
هەر براییە دەوا بۆ دەردی هەڵقرچاوی کورد
تێپەڕی ئەو چەرخە ناپاکە کە ئەکرا ڕاومان
چەند زەمان و چەندە ساڵە کوێر کرابوو ناومان
هیچ مەجەللە و هیچ کتێبێ نەیئەنووسی ناومان
بەش کرابوو، سێ کوتی بوو موڵک و خاک و ئاومان
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا
هەر ئەیانپۆشی و ئەیاننۆشی جل و خوێناومان
بێ ئەوەش ئامادە بوون بۆ گرتن و بۆ ڕاومان
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا
کورد دەمێکە گورز و قەڵغانی ----دەقی نائاشکرا سەرە
پارچەپارچە و بەشخوراو و بێ سەر و بێ سەروەرە
لێی حەرام بوو تیا بژی ئەم خاکە خاوەن گەوهەرە
ئێستە سەد شکوری خوا خاوەن تفەنگ و خەنجەرە
ئاسنی پێ لەت ئەکا شمشێری تازەساوی کورد
پادشای غەیرە لەبۆ شێخ و بەگ و خانی وڵات
حییەدەقی نائاشکرا و پارە و دەمانچەی بۆ ئەناردن بۆ خەڵات
میللەتیش پاکی لەژێر پێدا کز و پەڕپووت و مات
وردەکانیشی بەجارێ لات و بێ پووڵ و بەرات
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا
هەر بژی قازی محەممەدناوی تایبەت هەر بژی کوردی نەبەرد
هەر بژی قەومێ کە ناترسێ لە کوشتار و لە دەرد
ڕوو ئەکاتە لەشکری دوژمن بە گۆچان و بە بەرد
پەشمە لای دیلیی نزار و شاخی بەرز و دەشت و هەرد
ڕائەماڵێ پۆلی دوژمن هێرش و لافاوی کورد
هەر ---دەقی نائاشکرا دەوا بۆ جەرگی هەڵقرچاوی کورد
فەیلەسووفانی ونی بەحری غەمی خنکاوی کورد
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا
---- ---- ---- ---دەقی نائاشکرا