جەناب

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  401 مشاهده
بەسیە خەیاڵات بەرگی ئازادی
لەبەر خۆت بکە بۆ ڕۆژی شادی
شادی هوننەرە بۆ هونەرمەندان
نەک خەیاڵاتی بۆشی ناو نادی
مەی و خەیاڵات دەبێتە بەند و
دیلی بێگانان برسی و بێ زادی
دەستی خوێنمژ و خۆپەرستانی
پەناوپێچانی لەبۆ فەسادی
ناو گەلی کورد و دەلالی کردن
بۆ دینار پەرست لەبۆ هیمدادی
ژیان و ژینەوەی زۆرداری بەخۆ
بێ «سامتخلص» بمینێن هەر بە کەسادی