ئاوی کانی سووربوین
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
633 مشاهده
ئاوی کانیان و خوێنی لاوی کورد
تێکەڵ بوو بە تۆپ لاشەی لەتلەت کرد
ئەو لاوانەی وا لە ڕێی نیشتمان
قوربانی دەدا و گیانی بوویتە پرد
***
ئەو کوردانەی وەک چاویان هەڵدێنن
سەخین بەخوێنی خونیان دەڕژێنن
بۆ ژینی مێژووی کورد و کوردوستان
لەشکری دوژمن وەک شێر دەشکێنن
***
«سامتخلصێ» کی ناکەن لە فڕۆکە و تفەنگ
لە نیوەی شەوان هەر وەکوو پڵەنگ
هێرش دەبەن بۆ دوژمنی سەرشۆڕ
جەژنەیە لایان چوونە ئاگری جەنگ