هاواری نیشتمان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  762 مشاهده
دەنگێ دێت و وا دەڵێ وەرن لە هاواری من
گەر نەمگەنێ بە زوویی بەخوا دەرچوو کاری من
وەرن ئازادی بکەن دیلە ڕزگاری بکەن
ڕەحمێ بە حاڵی بکەن تێنییە گوڵزاری من
ئەوی مێژوو دەڕوێنێ ئاوی بدا بە خوێنێ
ئەگەینا با نەیدوێنێ ئەو دڵی بێماری من
ڕۆڵە دەیبینم بەخوا ئاوی بەفرینم دەڕوا
بۆ بێگانە و ئەو دەیخوا میوەیی گوڵزاری من
هەرچەند زێڕ و گەوهەرە پڕ لە مسک و عەنبەرە
فێنک و پڕ سێبەرە خاک و بەرد و داری من
هەرچەند لە تۆم نۆڕییە هیچم لەبۆ تۆ نییە
بۆ دوژمنت ڕۆییە جۆگە و جوباری من
کێ هەیە چاری بکا بیگاتێ و یاری بکا
بێ تۆ تیماری بکا قەلبی برینداری من
ئەی لاوانی بەکاری بۆ خۆت وەرە خەمخواری
زوو بینێژن خوێنخواری لە حەوش و دیواری من
کێ خاکی خۆی خۆش دەوێ نەنوێ بە ڕۆژ و شەوێ
گیانی شیرینی نەوێ ببتە عەلەمداری من
سامیتخلص پیری کوردانە مەردێکی مێژوو زانە
وەک مستەفای بارزانشخصە ناو دڵ و ئەفکاری من