گوڵاڵە سوورە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  869 مشاهده
ئەی گوڵە سوورەی بە خوێنی لاوان
ئاوت خواردەوە لەناو گوڵاوان
کەوا پڕ بوو بوو لە خوێنی کوردان
کوردی چەک هەڵگر هەر وەکوو مەردان
خوێن بوو بە ئاوات پێشمەرگەی ئاودێر
لە پێچە پێچوو لە کەند و هەڵدێر
شین بووی دەمت دا لەناو دێمەکار
بۆ ڕێی ئازادی و کوردی بەختیار
نەترسان لە تۆپ لە شریقەی بڕنەو
لەناو سەنگەران بە ڕۆژ و بە شەو
نەوا شنەی بای بۆ خۆشی و شادی
دەژێنێ داری میوەی ئازادی
دوژمنی کوردان لە کۆڕی خەبات
وەک شێر نەڕاندی وەک ڕێوی هەڵات
ئەوا دانیشتووی ئەرز و سەماوات
دەڵێن کورد دەبێ بگاتە ئاوات
نیزیکە کۆمار ئەوا دێتە کار
لەناو کوردوستان پایتەخت و هەوار
ئەوجا بە کوردی بە دەنگی مەردی
دەیکەن بە جەژنە لە دار و بەردی
خائین دەبایە بمردابان نەک
بۆ حیزی حیزان ببن بە دۆشەک
بەیداغی کوردان هەر دەژێ بە سام
دوژمنی سەرشۆڕ چی دەدا وەرام