هێمنیت چۆن دەوێ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  784 مشاهده
هێمنایم دەوێ هێمنایم دەوێ
گەلێک مان نەدیت وەها سەرکەوێ
دەست نەکاتەوە و زۆر ئازا نەبێ
دەبێ وەکوو خاک لەبن پێ کەوێ
***
وەکوو قالۆچە نەجوولێتەوە
لەبن پێی کەران بتولێتەوە
مافی خۆی نەوێ بڵێ هێمنم
مستەحەقی بێ و با بڕزیتەوە
***
گەلێک لە ژیندا لە ڕژانی خوێنێ
مەردانە و سەخی خوێنی بڕژێنێ
وەکوو شێری نەڕ ڕوبەڕوی دوژمن
دەست بکاتەوە و دەست بووەشێنێ
***
ماف وەردەگیرێ هەر بە خوێن ڕژان
خوێنی برژێنێ لە گۆشەی مەیدان
«سامێکی» نەکا لە گوللەی گەرم
لە فرۆکە و شەستیر لە تۆپی زەمان