ساڵی دوو بەهار
از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
2 دقیقه
906 مشاهده
ئەڵڵاهە شوکرێلەکێ عەمەلدەن قوتوڵموسەنترکی
دوکتور گوتی حەقیقیتخلص دێی گوێرم نە ئیستەسەنترکی
ڕوون بێ گوتم گلێنەم و بیبینم و بڵێم
سەر چاوی من قزڵجی بە خێرێی مەلا حەسەن
جبران هجر سی و سه سالت چه سان کنمفارسی
کاین مده در فراق تو کم شد ز عمر منفارسی
فەسڵی بەهارە بولبولی باغی ئەدەب وەرە
حازر لەبۆ نیسارە گوڵی یاس و یاسەمەن
بارانی شەوق ئەبارێ لە هەوری گەواڵ گەواڵ
خەمڵیوە دەشت و بەندەن و کێو و کەژ و چەمەن
فەسڵی گوڵانە، خونچە دەمی دا گەیشتە جێ
خێڵ و قەتاری خەیری و خەتمی و نەستەرەن
فەسڵی گوڵانە کاتی بەیانە بڵێم چییە
مەستی تەبیعەتن لە گوڵی سوور هەتا گەوەن
یا سۆزەیێکی دێ و دەشەکێ شۆڕەبی بە ناز
یا سەروی ناز، ناز دەفرۆشێ بە نارەوەن
لای سوێسنە و هەڵاڵە و بەیبوون بە دینی من
سوێزە خەتایە سوحبەتی میشکی خەتا و خوتەن
قاقای قەتاری قاز و قورینگی سەر ئاوەکان
لەو دەشتە پانە مەحشەری کوبڕا بە پادەکەن
دڵ نەشئەیە بە باڵەفڕەی کۆتری تەقڵەباز
سەر مەستی قاسپە قاسپی کەوی نێو چڕ و دەوەن
لێم سوور بووە بە هاتنەوەکەت ساڵی دووبەهار
بەو نوکتە باوەڕم نەبوو دەمگوت فشە و قسەن
شەوگاری تار و ڕۆژی ڕەشت دی لەڕێی گەلا
ژینێکی چەوت و پڕلە پەژارە و خەم و میحەن
قوربان زەمانی ئێمە مەحەببەت پەڵەی دەدا
ئەوڕۆ کەڵەک بە بارە، چ شت بۆتە فێڵ و فەن
تۆ خاوەنی فەزیلەت و من موخلیسی قەدیم
ئەمما بە گیانی تۆ قەسەم و زاتی ذوالمننعربی
مردوو پەرستە جامیعە قەدری سەن و مەنێ
وەختێ دەبێ کە شوێنی نەمێنێ نەمەن نە سەن
دوو چاوە چاوەکەم هەیە دڵ تەنگە جێێ نیە
کاولاشی تۆیە هەر دوو جەنابی مەلا حەسەن