داری مراد

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 1 دقیقه  931 مشاهده
گوڵێکم دی گوڵاو لێ ئاژواوێ
گوڵاوێکی لە شوێن ئەسڵی گەڕاوێ
وەکوو بولبول گوڵی گرتۆتە ئامێز
تەداعی بوو وتاری پیری تەورێز
گوڵاو و گوڵ کە ئەو لەم، ئەم لەوی بوو
ئیشارەی بۆ کەلامی مەولەویشخص بوو
گوتی بەینێکی دوور مابووم لە ئەسڵم
گەلێکی بۆ گەڕام تا گەیمە وەسڵم
عەزیزم خۆشەویستم نووری چاوم
گوڵم هێزی دڵم جەرگ و هەناوم
چرۆی دەرکردووە داری مرادم
بەوەی شادم کە دایم هەی لە یادم
قیامەت ڕابوو پێم وابوو شەوێ دی
کە ڕۆژی ڕۆشنی ڕووتم شەوێ دی
شەوی دووری بەقەد دنیا لەمێژە
دەجا کەی ڕۆژی حەشرێ وا درێژە
حەقیقیتخلص هەر کەسێکی ئەهلی دڵ بێ
دەزانێ حەقیەتی بولبول لە کوڵ بێ