ئافەتی دین

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 1 دقیقه  840 مشاهده
خەت و خاڵت بە خودا فیتنەیی هیند و حەبەشە
ئافەتی دین و دڵە ڕەونەقی ئەو کوڵمە گەشە
خەلەلی چین و چەگول شۆڕشی ڕۆم و عەجەمی
لە سەر ئاشووبیی زولفت لە هەمووی کەشمەکەشە
چاوت ئەر نێرگسی شەهلا نییە بۆ هێندە خومار
پەرچەمت گەر شەوی یەڵدا نییە بۆ هیندە ڕەشە
زینەتی کوڵمەتە لەرزینی گوڵینگی شەدەکەت
گەرچی ئەگریجەکە تەزیینی ئەویش و ئەوەشە
شەشدەری خاڵی سەری کوڵمەتە دڵ نایەتە دەر
سەری سەودا زەدە بێخود بە تەمای پێنج و شەشە
بەو دوو سێ شێعرە حەقیقیتخلص کە لە مەیدان دەرچوو
تەنگە جەولانی قسە و تەوسەنی تەبعی هەڵەشە