ئەدەب
بولبولی سەر چڵی غەزەلخوانی، هاودەمی دڵبەری موکریانی. دڵتەر و ڕووخۆش و قسەزانە، گەوهەری شەوچرای ئەدیبانە. کڵپە و گڕەی دەروونی لە شۆری عەشقەوە کێوێکی ئاگرین، گمە و نەوای زەبوونی لە بەشقی شەوقەوە بلوێرێکی ئاسنین. سەرخۆشی مەیخانەی ئاهەنگی زەڕپۆشان، دەنگخۆشی نەیخانەی یەکڕەنگی مەینۆشان. خەمڵیوە بووکی قسەی وەک گوڵ و چنووری وەختی بەهار، نەیدیوە فیکری کەس ئەو شێوە غەرامە کە ئەو ئەیخاتە کار. لە خاکی پاکی موکریانا تاقانە، لە بەزمی ئەدیبی شاعرانا خۆشخوانە. شێعری ئاوازێکی نهێنییە دەنگ ئەداتەوە، زەوقی کارەبایەکی خەیاڵییە دڵ ڕوون ئەکاتەوە!.
شاعری بەری ئەم لالەزارە ناوی «عەبدوڵڵا و کوڕی ئەحمەد بەگی برایم بەگی ڕۆستەم بەگی کوڕی سەیفەددین» ە. لە ساڵی ١٨٥٩ی میلادی لە گوندی «ئەرمەنی بڵاغیمکان» لە «موکریان» هاتووەتە دونیاوە. ئەرمەنی بڵاغی گوندێکە کەوتووەتە بەینی بۆکانمکان و میاندواومکان و سایین قەڵامکانوە.
ئەحمەد بەگی باوکی عەبدوڵڵا لە بەگزادەکانی بابامیری و خاوەن دەسەڵاتەکانیان بووە. بەرە بابەکەیان خوێندەوار و میرزا بوون. لە تەمەنی ٨ ساڵیدا لە دێیەکی خۆیان عەبدوڵڵا بۆ خوێندن ئەنێتە لای «مەلا فەیزوڵڵا» ناوێک. قورئان و هەندێ کتێبی وردەڵە لەلای ئەو ئەخوێنێ، لەپاشا میرزایەکی بۆ ڕاگیر ئەکا دەرزی فارسی و خەت نووسین لە پێشا بەو و لەپاشا بە کوڕەکەی تری «عەلی بەگ» فێر ئەکا.
ڕەوشتێک لە کوردەواری هەبووە ئێستەش لە زۆر شوێن بەتایبەتی لە لادێ و لەلای بەگزادەی عەشایرەکان ماوەتەوە. ئەو سەردەمە خوێندن لەبەین دوو تیرەدا بووە، تیرەیەکیان - کە پێیان وتوون «مەلا» - ئەمانە بەتایبەتی هەر خەریک علوومی دینی و ئەو شتانە کە ئاشنا بوون بە علوومی عەرەبییەوە وەکوو «اصولعربی، بلاغةعربی، منطقعربی، فلكياتعربی، صرف،عربی نحوعربی، تقسير و حديثعربی». کە وتراوە خوێندەوار لە وەختی خوێدا ئەم تیرەیە مەبەست بووە. وە لە ڕاستیشدا هەتا ئەم دەورەی دوایییە لەم تیرەیە کە لەناو چواردیواری شڕ و دووکەڵاوی حوجرەی مزگەوتی شارستان و لادێکانا بە ژیانێکی زۆر سادە و کوڵەمەرگی بەخێو ئەکران، عولەما و ئودەبا و شاعری زۆر گەورە گورەیان لێ دەرچووە؛ وە ئەگەر عالەمی کوردی تا سەرەتای سەدەی بیستەم لە ئاسمانی خوێندەواریدا لە عالەمەکانی ترەوە دیار بێ، ئەستێرەی گەشی ئەو ئاسمانە تەنیا ئەم تیرەیە بوون. جا بەم بۆنەوە هەموو پیاوێکی گەورە و بەگزادە لە کوردەواریدا شانازی بەوەوە کردووە کە تێکڵاوی ئەم تیرەیە ببێ وە بە پێی دەسەڵات خۆی و کوڕەکەی فێری ئەو خوێندنە بکات.
ئەم تیرەیە وەکوو ئەم فرمانەیان بە دەستەوە بووە، ئوسوولی قەزاوەتیشیان هەر بە دەستەوە بوو، لە موناکەحات و موبایەعات و جەڕاحدا، وە لە کاروباری حقووقیدا حاکمی سەربەخۆ بوون. هەموو دەمێ کۆشک و دیوەخانەکانیان لەبەر موڕاجیعین وەکوو پوورەی هەنگ وا بووە. بەکورتی هەرچی موحاکیم بووە لەبەر دەست ئەوانا بووە، هەر بڕیارێک ئەوان دابێتیان سەری گرتووە و لە شوێن مەحکەمی ئێستە بوون. تیرەیەکی تر هەبووە پێیان وتوون: «میرزااعلام»، ئەمانە بەتایبەتی دەستیان ئەکرد بە فارسی خوێندن و ڕێکخستنی کاغەزنووسین و خەت خۆشی، بۆ پشتیوانی ئەمانە هەندێکیشان عەرەبی ئەخوێند. ئەم تیرەیە لە دیوەخانی پیاوماقووڵ و بەگزادەکاندا ڕائەگیران و بەراتیان ئەدرایە بۆ نووسینی کاغەز و ئیش و کارێکی ڕەسمی کە ببوایە لەگەڵ حکوومەت، دەفتەرداری مڵکەکانیشیان ئەخستە ئەستۆ. ئەمانە، قەڵەمدان، سندۆق، دەستەیە کاغەز و پاکەتیان هەموو دەم لە دیوەخان لە تەنیشت خۆیانەوە دائەنا. هەر فەرمانێکی ئاغە ببوایە خێرا ئەیاننووسی و ئەیاننارد. نووسینیش بە قەڵەم قامیش و مەرەکەبی ڕەش و لیقەیان ئەخستە ناو دوێتەوە؛ مەرەکەب و قەڵەمەکە لەناو قەڵەمدانا بووە. لەبن دەست ئەمەشەوە دەرزی تۆمار و خەت خۆشیشیان بە منداڵەکانی ئاغە ئەوت. ئەمە مێژوویەکی چۆنیەتی خوێندەواری دەوری پێشووی کوردەواری بوو، پێویستە تاریخ ونی نەکا.
جا عەبدوڵڵا لەلای ئەو میرزایە کە ئەحمەد بەگی باوکی ڕایگرتبوو، فێری خەت نووسین و تۆمار خوێندن و فارسی زانی ئەبێ و لە کۆشی نازدا بەخێو ئەکرێ. بە دەم ئەمەوە هەندێ عەرەبیش ئەخوێنێ و ئاغایەتیش ئەکا. هەموو جار هاتوچووی بۆکان و سابڵاخیشی پێ ئەکری. دەورەیەک لە ژیانی ڕائەبووێرێ، لە تەمەنی بیست ساڵیدا باوکی ئەینێرێ بۆ «تارانمکان» بۆ خوێندن، وەکوو ئەیگێڕنەوە لە ساڵێ زیاتر لەوێ نەماوەتەوە، بەڵام نازانرێ نەمانەوەکەی لەبەر چی بووە؟ لەپاش ئەم ماوەیەش هەموو جار هاتوچووی «تەورێزمکان»ی کردووە و بە پێی دەسەڵاتی بەگزادەی موکری چاوی بە «مۆسکۆ» و «وەرشەو» یش کەوتووە و لە هەر شوێنە تەفکیرێکی وەرگرتووە.
لە دەوروبەری ٣٥ ساڵیدا تووشی نەخۆشی لەرزۆکی ئەبێ، بۆ چارکردنی گەلێ شوێن ئەسووڕێتەوە، لە ئاخردا ئەچێ بۆ ڕووسیا بە چاکبوونەوەیەکی وەختی چاک ئەبێتەوە و ئەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی خۆی. لە پاشا ڕۆژگار پشتی تێهەڵئەکا، ئەو ناز و نیعمەتە لەبەر نەساغی ئەگۆڕێتەوە بە جەوری زەمان و ناحەزی ڕۆزگار!. کۆڵەکەی ژیانی ئەبێ بە پزیشکی، کە لە کاروانەکانی مۆسکۆ و وەرشەو و لە تاقیکردنەوەی نەخۆشییەکەی خۆیدا فێری بووبوو.
لە ساڵی ١٩١٠دا لەگەڵ دوو بەگزادەی موکریان و مەریوان ڕێی ئەکەوێتە شارەزوور. لە ئاوایی شانەدەری لە ماڵ خەلیفە ڕەشید ناو، چەند ڕۆژێک ئەمێنێتەوە. بە کاغەزێ شعری خۆی ئەگەیەنێتە تاهر بەگی جاف. لەپاش ئەمانە گەڕاوەتەوە بۆ موکریان. کە ئەگەڕێتەوە نەخۆشییەکەی سەری لێ هەڵئەداتەوە و بەتەواوی ئیفلیج ئەبێ. لەگەڵ ئەمەش دەمار و خوێنەکەی جرموجوولێکی وای تێئەکەوێ بە هیچ شتێک چار ناکرێ، بەوە نەبێ «هەلۆرک - جۆلانە» یەکی بۆ دروست ئەکەن و ئەچێتە ناویەوە و هەموو دەمێ ڕایئەژەنن؛ بەوە تۆزێ هێدی ئەبێتەوە، تا لە ١٩١٢ بەم نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا دونیا و لەش و لارەکەی «نوسرەت خانمشخص» بەجێ دێڵێ و لە گۆڕستانەکەی «ئەرمەنی بڵاغی» دا ئەنێژرێ.
عەبدوڵڵا بەگ وەفای خۆی بەرانبەر بە نوسرەت خانم بەجێ هێنا، چونکە سۆزی عەشقی نوسرەت بوو کە بوو بهەوێ ئیفلیجبوون و مردنی، وە شعری عەبدوڵڵا بەگ بوو کە جوانی نوسرەت خانمی بە تەواوی کوردەواری ناساند، کە چی نوسرەت خانم ئەو وەفایە بەجێ نەهێنا. لە دەوری ئیفلیجبوونەکەیدا تەڵاقی خۆی لێ سەند و مێردی کرد بە «ئەمیرتومان» ی ئێرانی - کە حاکمی سابڵاخ بوو -. لەپاش ئەویش مێردی کرد بە «عەلی ئاغای گەورکشخص» ئینجا بە سەیفەددین خانی سەقز، لە سەیفەددین خان کوڕی هەیە. عەبدوڵڵا بەگ پیاوێکی باڵا میانە و ئەسمەرکار و چاوڕەش بوو، ناوچەوانی پان و برۆکانی پڕ و لێک جیا بوون، لووتی باریک و سەر لووتی نەختێ هاتبووە خوارەوە. سمێڵێکی زۆرتر ڕەشی باریکی تۆزێ درێژ و ڕیشی ئەتاشی، گەردنی درێژ و ناوقەدی باریک بوو، لەشیشی زۆر ئەستوور نەبوو. مشکی و جامەدانەی ئەبەست بە سەرەوە. کاکۆڵیشی هەبوو، زۆرتر کەوا و سەڵتەی میلداری لەبەر ئەکرد. هەموو دەم قەڵەمدانێکی برنجەی پێ بوو و ئەیکرد بە بەر پشتێنەکەیدا. دەنگی نەرم و شەرمێون بووە، زۆر زمان پاراو نەبووە، ڕەوشت و خووی هێمن بووە، دڵتەڕییەکی بەناوبانگ بووە، ئاشنا بوو لەم ئاخرەدا بە دیانەت، خواردنەوە و یاری لابردووە، جگەرەشی ئەخوارد. لە سەر و سواریشدا تەواو بووە. عەبدوڵڵا بەگ پزیشکی، وێنەگری، ڕەنگ ڕشتن و مۆزیقای زۆر چاک زانیوە. لە لایەن «موحەممەد عەلی شای قاجارشخص» - کە وەلیعەهدی شای ئێران بوو و لە تەورێز دائەنیشت - لەقەبی «مصباح الدیواناعلام» ی دراوەتێ. لە سەرەتای دیوانەکەیا بۆیان نووسیوە: گۆیا کتێبی «نخبة الحسابعربی» لە دانراوی ئەوە، بەڵام ئەمە وا نییە بەڵکوو ئەم کتێبە هی «مصباحاعلام» ێکە کە ناوی «ئەسەدوڵڵا بەگی کوڕی ڕەحمەتوڵڵا بەگی نازری عەزیز بەگی سەردار» ە. میسباح، ئەگەر گەورەتر شاعرێکی غەرامی کورد نەبێ، یەکێکە لە هەرە گەورەکانی ئەو مەیدانە، چونکە دۆزینەوەی مەعنای تەڕ و ئاوداری وەها کە کەس ڕێی پێ نەبردبێ لە باری غەرامیدا دەربڕینیان بە وشە و عیبارەتی زێڕینی ئاهەنگێڕ و هۆنینەوەیان بە جۆرێکی وا ڕێکوپێک، نەوەک شەونم بێ بۆ ڕشێنەی دڵی دڵ زیندووان، بەڵکوو گوڵاوپاش بێ بۆ گەشاندنەوە و زیندووکردنەوەی دڵی دڵمردووان!، ئەمە تەنیا لە دەست «میسباح» نەبێ لە دەست کەسی تر نەهاتووە!. ڕاستە لە دەست کەسی تر نەهاتووە، چونکە میسباحێک کە نوسرەت خانم ناوی موکریانی بە باڵای بەرزی نەوتووڵ نەمامیەوە، بە لەش و لاری بێگەردی وەک مینایەوە، بە چاوی مەست و برۆی نەرم و ڕەش و میسک ئاسایەوە، بە لێوی ئاڵ و گۆنا و خەت و خاڵیەوە، بە گفت و لفتی شەکری قسە و نازیەوە لە پشت ئاوریشمی ڕەشی زوڵفی خەیاتەی خاویەوە، بە لەنجە و لارێکی بێوێنە پەری ئامێزیەوە وەکوو گزنگی ڕۆژ لە دەمدەمی هەتاو کوتندا تیشکی زێڕینی ڕۆژی ڕوومەتی تێکڵاو بە پڕیشکی عاتیفەیەکی مەعنەوی بکا و ڕووبەڕووی دڵی بڵێسەی میسباحی شەیدای بکاتەوە بۆ ئەوە ببێ بە بولبولی زاری سەر چڵی نواخوانی عەشقی غەرامی!. ناچارە بەبێ ئەوە سەر لە هیچ بکاتەوە ئەمیش ڕوو بکاتە ئەو پەیکەرە لە سۆزی کوورەی دەروونێکی پڕ جۆشەوە بڵێ:
میسباحێک کە تا ئاخر هەناسەی ژیانی خۆی بکا بە ستایشخوانێکی هەمە جۆرەی یاری خۆشەویستیی، دیارە هەموو نەوایەکی ئەبێ گەوهەرێک بێ. کە وا بوو هەڵئەگرێ کە ناوی شعری بکا بە «ئەدەب». ڕاستە تەفکیری ئەو و عیباراتی ئەو هەمووی ئەدەبێکی بۆنخۆشی عاتیفە بزوێنە لە ئەدەبێ کوردیدا. ئێستە بێینە سەر ئەوە کە باس لە هەندێ لە شعرەکانی ئەدەبەوە بکەین لۆ ئەوە بزانین پایەی ئەم شاعرەمان لە مەیدانی ئەدەبیات و بەلاغەتی کوردیدا گەیشتووەتە چە شوێنێک و کام گڵی بۆ خۆی گرتووە؟.
شعری ئەدەب تەنیا یەک پەردەیە، تەنیا یەک پەردەی نازکی غەرامییە و هیچی تر. ئەدەب هیچ خەیاڵ و ئارەزوویەکی نەبووە، تەنیا ئەوە نەبێ کە لەگەڵ دڵخوازی هامڕازیا «نوسرەت خانم» بە هەر جۆرە ئەدەبێت بۆی ڕێ کەوێ بکەوێتە گڕوگاڵ و قسە. بە پێچەوانەی شاعرەکانی تر؛ ئەوان با شکۆهی غەرامیش سەراپەردەی گوڵستانی ڕازاندبێتنەوە، هەر توانیویانە لە لێواری پەرژینەکەیەوە دەستێک بۆ بێستانێکی تر درێژ بکەن. بەڵام ئەدەب هەر ئاڵاوە بە دوو چاوی کاڵ و دوو گۆنای ئاڵ و دوو هەناری نەوڕەسی نوسرەت خانمدا!. لەبەر ئەوە دێنێ باسی یاری دڵخوازی خۆیت بە ئەدەبێکی ئاشکرا بۆ ئەکا و ئەڵێ:
بەڵێ، ئەدەب باسی یاری دڵخوازی ئەکا، بەڵام ئەگەر تۆزێ بە وردی لە نوکتەی شعرەکانی ورد ببینەوە هیچمان بۆ دەرنەکەوێ، خۆ ئەوەمان بۆ دەرئەکەوێ کە ئەدەب بە هیچ جۆر بەشوێن عیبارەت ڕێک خستندا خۆی عەزیەت نەداوە، کە چی لەگەڵ ئەوەش تەڕی و تەرچکی شعرەکانی گەلێ گەلێ لە دڵخوازەکەی جوانتر هێناوەتە ناوەوە. بەڵکوو هەندێ جار چواردەساڵانە لەوەدا کە هیچ وەفایەکی لەلا نییە، هەندێ جار بە زبرەکی و دانایی بە هەزاران چواردەساڵانی ڕاو کردووە. لەپاشا دێنێ بەبێ پەردە باسێ گەلێ شوێنی نازکی ئەکا، کە ئەم جۆرە بێ ترسییە لە مەیدانی ئەدەبیاتدا لە دەست کەم شاعری تری کورد هاتووە!. دیسان لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەر مەعنای بەلاغەت بەوە لێ بدرێتەوە بوترێ کە:
«عیبارەتێکی دڵگیری ڕەوانت بەرچاو کەوێ، لەبەر خۆشی و ڕەوانی تۆیش لات وا ئەبێ کە وەکوو ئەوە ئەتوانی بڵێیت، کە چی دێیتە سەر وتنەکەی پێت ناکرێ!» وەیا «پڕ بە پڕی مەعنای جوانە لەبۆ وشەی بێ گرێ و قۆرت».
جا ئەگەر مەعنای بەلاغەت بەم جۆرە لێ بدرێتەوە، بەڕاستی ئەم مەعنایە بەتەواوی چووەتە قاڵبی شعرەکانی ئەدەبەوە و ئەدەب توانیویە دەرزی بەلاغەت بڵاو بکاتەوە...
ئەدەب لەمەوە سەرئەکەوێ ئەچێتە ئاسمانێکی بەرزتر، لەوێ بە دوو چاوی تیژەوە سەیری عالەم غەرامی ئەکا؛ سەیری ئەو عالەمە ئەکا کە ئارەزووی ئادەمیزاد کە لەوێدا وەکوو بەرخێکی شیرەخۆر کە دایکەکەی لەسەر قەرسیلی تازە دەراتووی جۆشی بەهار بلەوەڕێ، لوێچ لوێچ تەڕایی گیاکە بکا بە شیر و بیخاتە گوانیەوە و بەرخەش بەدڵنیایی بیمژێ و بە دەمیەوە جار جار لەسەر گیاکە گەمە بکا!. ئەو بەرخە لەو شیرە و لەو گیایە و لەو هەوایە لە چە کامەرانییەکدایە، ئارەزووەکەش لە عالەمی نەفسانیدا لە گوانی هەموو جۆرە خەیاڵێک ئەمژێ و ئەکەوێتە هەموو گڕوگاڵەوە!. جا ئەم «ئەدەب» ەی ئێمە لەبەر ئەوە هەموو دەمارەکانی لە نەشئەیەکی ڕاستەقینەی عەشقدا شێی هەڵێناوە بە ئەدەبێکی زۆر ئاشکرا و بێ پەردە بە ٤١ پێنج خشتەکییە بەناوبانگەکەی داستانی خۆی و یاری ئەگێڕێتەوە و سەرەتاکەی ئەکاتەوە و ئەڵێ:
باسی سەراسیمەیی خۆی ئەکا، کە چۆن لە گێژاویی خەیاڵاتا نقوم بووە. ئینجا لە پێنج خشتەکی چوارەما ئەڵێ:
پیا دێت بە باسی سەر و ڕوومەت و جل و بەرگیا و بە باسی عەتر و عەبیریا و قسە لەوەوە ئەکا کە ئایا ئەمە کێ بێت بەم جۆرە سەری لێ تێکداوم؟. لە پێنجەی دەهەما ئەڵێ:
پیا ئەڕوا کە پێی بڵێ: من هەر یارە دێرینەکەی تۆم و ماهڕووەکەی جارانتم. ئینجا ئەڵێ: کە ناسیمەوە ئەمە کۆنە هاوڕازەکەمە:
ڕاز و گلەیی لەگەڵ ئەکا و لە پێنجەی شانزەدەهەمدا ئەڵێ:
پێی ئەڵێ: بەزمم لەگەڵ بگێڕە، نەوەک ڕەزم:
لە پێنجەی ٢١دا ئەڵێ:
زۆر بە جوانی باسی زوڵف ئەکا و بە دەستووری کۆن بە مار و عەقرەب ئەیانگونجێنێ و لە پێنجەی ٢٤دا ئەڵێ:
کە ئەم دیمەنە ئەبینێ هەر ساتە ئەبێتە پەروانەی شوێنێکی و لە پێنجەی ٣١دا ئەڵێ:
باسی ئەم گەنجە ئەکا و ئەڵێ: دەربەستەیە، سپییە وەکوو بلوور، یاقووتێ لەناویایە، یاقووت نییە، بەڵام قازانجی یاقووتی هەیە، کە لابەری غەمە و شادی و هێز ئەهێنێ.
ئینجا بە جۆرێکی تر باسی ئەکا و لە پێنجەی ٣٤دا ئەڵێ:
بەڵێ، ئەم شعرانە هەر چەندە ئەدەب درێژەی پێداون و پێی لێ هەڵبڕیون، وە لات وابێ کە لە سنووری ئەدەب چووەتە دەرەوە، بەڵام ئەگەر بە جۆرێکی ڕاستەقینە سەیری ئەدەب و ئەدەبیات بکەین، جارێ بێجگە لەوە کە هەر کەسە زەوق و ڕەوشتێکی هەیە لە شعردا، ئەمانەی ئەم چڵەپۆپەی بەرزی ئەدەبیاتیان گرتووە!.
ئەم شعرانە دوو شاڕێگەیان گرتووە: یەکەم سەرگوزەشتێکی چیرۆکی بە جۆرە باسکردن و هۆنینەوە و عیبارەت تەڕییەک، کە هیچ شاعرێکی تر ئەوەی لە دەست نەهاتووە. دووهەم دروستکردنی ئەسڵی فیکرەکە ڕازاندنەوەی بە شعر و بەو وشانە کە هەر یەکە لە تەڕیدا گەوهەرێکن بۆ خۆیان!.
لە هەموو زمانێکا «ئەدەبی ئاشکرااعلام» هەیە، وە هەر یەکە بە ئەندازەی دەسەڵات و زەوق کۆششی ئەوەیان کردووە کە لەوپەڕی ئاشکرایییەوە بێ، بەڵام بڕوا ناکەم تۆ بتوانی لە ئەدەبێکی ڕۆژەڵاتی ئێمەدا بەرزتر و تەڕتر و ئاشکراتر لەم شعرانەی ئەدەب بدۆزیتەوە؟!.
ڕەنگبێ هی وا هەبێت بڵێت: ئەمانەی ئەم بە کوردی پێی ئەڵێن «بێ شەرمی»، کەسی تر نەیویستووە بەم جۆرە بەبێ شەرمانە بێتە مەیدانەوە!. بەڵێ ڕاستە، ئێستە لەم جۆرە شتانە لە کوردیدا ئەڵێن بێ شەرمی، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە زۆر پابەندی وشەی «شوورەیین». بەڵام لە زمانێکی تردا پێی ناڵێن بێ شەرمی، چونکە ئەو لەباتی ئەمە دێنێ باسی لۆچی قوز، یا قنگت بۆ ئەکا! دەی ئایا ئەوە بێ شەرمی ترە یا ئەمە؟ کە چی مەبەستە ڕاستەقینەکەش لەم جۆرە ئەدەبانە دەربڕینی فیکرەیەکی نازکی شاعرانەیە بە عیبارەتی جوان و ڕەنگینی وەها کە تەلی عاتیفە چە بە وشەکانی و چە بە مەعناکە بێنێتە سۆز و گوداز، کە ئەمەش ئەکا نەوەک لەبەر «خەلاعە» یە، بەڵکوو لەبەر «بەداعەیە» یە. جا ئەگەر چووە دڵمانەوە کە مەعنای ئەدەبی ئاشکرا ئەمەیە، باوەڕ بەوە ئەکەین کە نە لە کوردی و نە لە زمانێکی دراوسێی کوردیدا هیچ ئەدەبێکی ئاشکرای وا بەرز نەوتراوە!.
ئایا ئەبێ ج شاعرێکی کورد توانیبێتی بە سۆز و ئاهەنگێکی فریشتەیییەوە، پەلەوەر و جانەوەر بە نەزمی دڵکەشی شعری بێنێتە سەما؟ وە بە یاسایەکی مۆزیقایی هەر تاقە وشەیەک لە شعرەکانی بکا بە دڵۆپی فێنکی شەونمی بەرەبەیانی بەهاران و بیدا بەسەر چڵە چڵەی گیای دەمار و مێشکی ئادەمیزاددا و لە حاڵێکەوە بەبێ پەروا بیخاتە حاڵێکی ترەوە؟
وەکوو ئەدەب لەم شعرانەی خوارەوەیدا ئەم موعجیزەیە نواندووە و ئەڵێ:
ئەدەب دێنێ لە ڕووی شعوورێکی تایبەتی خۆیەوە باسی مەمک ئەکا و ئەڵێ:
نابێ تا ئێستە هیچ شاعرێکی کورد تانیبێتی بەم جۆرە ستایشی مەمکی کردبێ و خستبێتیە قاڵب و تەشبیهی وەهاوە کە نەوەک پیاو
بەڵکوو خاوەن مەمکیش بخاتە شکەوە کە ئایا مەمکی ئەو ئاوایە کە «ئەدەب» باسی کردووە؟
ئەگەر چاوێ بەم لەف و نەشری شعری ئەدەبەدا بگێڕی لە کاتێکا کە ئەڵێ:
ئایا ناکەویتە سەر ئەو باوەڕە کە بڵێیت: ئەم شعرانەی ئەم یەکێکە لەو شعرە بەرزانەی زمانی کوردی کە لە باسی بەلاغە و تەشبیهـ و لەف و نەشردا وتراوە؟.
ئەدەب هەر لەو دەورەدا یا لەبەر بێزاری بووە لە ژیانی نەساغی خۆی، یا لەبەر ئەوە بووە کە سەردەمی چاک هەڵسەنگاندووە و دەماریانی هێناوەتە دەست، بۆیە ئەڵێ:
بەمەدا دەرئەکەوێ کە ماددەپەرستی میراتی پێشووە بۆ ئیمڕۆ ماوەتەوە!
ئەدەب شعرێکی هەیە ئەڵێ:
ئێمە کە ئەم شعرە ئەخوێنینەوە خێرا ئەڵێین: ئێجگار دوورە لە ئەدەب و نزاکەتەوە، بەڵام ئەگەر بە چاوێکی بێ لایەنگری تەماشای بکەین، بەرزتر تەشبیهێک کە کرابێ لەم شعرەدایە و کەس ئەم فیکرەی نەکردووە.
شعری ئەدەب هەتا بڵێیت ڕەوان و ئاودارە، ەم ڕێچکە غەرامە و ئەم وشانە بەو سادەیییە ئەم وتوونی، شاعرەکانی تر ئەوەندە ڕێیان پێ نەبردووە. لەگەڵ ئەمەش ئەبێ ئەوە بزانین کە شعرەکانی لە هەندێ شوێنا خاڵی نین لە وشەی دەست هەڵبەست، وەکوو: «چوچلە، گەنجوەر، خولەر، کەشمەر، نەقار، تەنار، فەرخار، پلەنگەر و خەیمەرانی» کە ئەمانە زۆرتر هەر شعرەکەی پێ ڕێک خستووە، با بە کەڵکی ئەو شوێنەش نەهاتبێ!
دیوانی شعری بەرزی ئەم شاعرەمان لە ساڵی «١٩٣٦» لە ڕەواندز لە چاپخانەی «زاری کرمانجی» بۆ جاری یەکەم لە چاپ دراوە وە لە ساڵی ١٩٣٩ی میلادی لە بەغدا لە چاپخانەی «معارف» بۆ ڕای دووهەم لە لایەن «بشیر مشیر» ەوە لە چاپ دراوە.
جاری سێیەم لە لایەن گیوی موکریانییەوە لە ساڵی ١٩٦٦ لە چاپخانەی هەولێر لە هەولێر لە چاپ دراوە.
جاری چوارەم لە لایەن «سەیدیان» لە مەهاباد چاپ کراوەتەوە بەڵام ساڵی چاپی لەسەر نییە، وا دیارە لەپاش چاپی سێیەم بە ئۆفست چاپە سێیەمەکەیە و کردوویەتی.
دوکتۆر مەعرووف خەزنەداریش هەندێ لێکۆڵینەوەی لە شعرەکانی ئەدەب کردووە لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەغدا لە چاپخانەی ئیرشاد لە چاپی داوە بەڵام ئەمەیان هەموو دیوانە چاپکراوەکە نییە.