نەسیمی سوبحدەم نەشئەی لە بۆ ڕوویی گوڵان با بێ
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەڵی تایەر بەگی جاف
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
1090 مشاهده
نەسیمی سوبحدەم نەشئەی لە بۆ ڕوویی گوڵان با بێ
سەدایی چەهچەی بلبل لەسەر بەرگی چڵان با بێ
دەمێکە مات و خامۆشن سەدایی عاشیقان با بێ
چەمەن یەکبارە خامۆشە سەدایی بولبولان با بێ
دڵ ئیمڕۆ مات و بێ هۆشە خودا فەسڵی گوڵان بابێ
ئەگەر مەیلت هەبێ بۆ من جەهەننەم باغی ڕیزوانە
بەبێ تۆ جەننەتم ناوێ سەراسەر سۆزی نیرانە
دەمی «يحي موتيعربی» خەندەیەکت مایەی جانە
ئەگەر مەیلت لەسەرمانە چە حاجەت ئاوی حەیوانە
لە لەعلی لێوی جانانە حەیاتی جاویدان بابێ
لە کولبەم دا دەبارێنم لە چاوم ئەشکی خوێنینم
لە دووری یوسفی گوم بوو کەوا من زار و غەمگینم
دەسا ئەی کاروان کوا پیرەهەن تا ساتێ بیبینم؟
تەواوە حاڵەتی ژینم لە دەست چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە و فوغان بابێ
ئەگەر چی کووچە کووچە دەربەدەر بێ مایە و ڕووتم
تەرەحووم جارێ بۆ ناکەی هەتیوی دەرگەهی خۆتم؟
لە چاهی غەبغەبتا هەروەکو هارووت و مارووتم
ئەسیری تاری گێسووتم هیلاکی چاوی جادووتم
شەهیدی تیغی ئەبرۆتم دەسا عیسای زەمان بابێ
لە غەمزە و نازی چاوی مەستی هەروەک نەرگسی شەهلا
زەمین و ئاسمان پڕبوو لە شۆر و ئاه و واوەیلا
لە شۆری عەشقی مەولا بوو شکا وا قیمەتی لەیلا
بیحەمدیللا گوڵی ڕەعنا شکاندی ڕەونەقی لەیلا
بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی عاشیقان بابێ
وەرە زاهید ئەتۆ و خانەقا و تەسبیحی سەد دانە
من و مەعشووق و ساقی و موتریب و ئاهەنگی مەیخانە
ڕیاکاری نییە لێرە مەقامی بەزمی مەستانە
زەمانی بەزمی ڕەندانە بدەی ساقی تۆ پەیمانە
لەبەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان بابێ
لەگوێما دێ لە مەیخانە سەدایی بانگی نۆشا نۆش
ئەخۆ «خادیمتخلص» بە یادی بادەیی ساقی دەمێ بخرۆش
ئەلا ئەی بولبولی بێچارە تاکەی ماتی و خامۆش
ئەلا ئەی عاشقی مەدهۆش وەکو «تاهیرشخص» مەبە خامۆش
لەبەر سۆزەی دڵی پڕجۆش خرۆشی بلبلان بابێ