لە کوێ ساتێ بگریم ئەی خودا سەحرا و مەیدانێ
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی مامۆستا مەلا مەحموود بێخود
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
790 مشاهده
لە کوێ ساتێ بگریم ئەی خودا سەحرا و مەیدانێ
لە عەتری گێسوانی ئەی سەبا کوا میشک ئەفشانێ
ئەڵێی عاجز بووە نەمدی لە لەعلی لێوی خەندانی
لە دولبەر گوفتوگۆیەکم نەبیست ئەی سینە ئەفغانێ
لە لێوی پێکەنینێکم نەدی ئەی دیدە گریانێ
دەسووتێ دڵ بەسۆزی ئاگری دووری و موشتاقی
دەبرژێ هەر وەکوو مەجمەر دەخیلت بم وەرە ساقی
ئەگەر دوردە ئەگەر سافە کەرەم کە بادەیی باقی
دەسم ناگاتە شووشەی گەردنی مینای ئەی ساقی
دەمم ناگاتە چاوی ئەی عەرەق خۆرینە فنجانێ
ڕوخی خورشیدی داپۆشیوە ئەگریجە و سەری پەرچەم
بزر بوو نووری ئیمان وا بە کوفری زوڵمەتی پەرچەم
لە بورجی عەقرەبا مەهـ تێپەڕی تۆش لادە ئەی پەرچەم
پەرێشانم لە ڕووی ئەو شۆخە لادە ساتێ ئەی پەرچەم
دڵم بەینێکە زۆر تاریکە ئەی شەو ماهی تابانێ
موتابیق شەمعی ڕووتە ئایەیی «مصباح المصباح»عربی
بەیازی گەردنی تۆ جیلوەگاهی فالق الاصباحعربی
لە تاوا غەرقی بەحری فیرقەتم هاوارە ئەی مەللاح
گەهێ زامداری تیغی ناز و غەمزەم چارەیێ جەڕڕاح
گەهێ بیساری چاویم ئەی ڕەئیسی سیحە دەرمانێ
لە سەحنی سینەدا بۆچی بیابان تەی بکەی ئەی دڵ
تەجەننون خۆشە وەک مەجنوون بەیادی لەیلەوە ئەی دڵ
چە ساکت غەم ئەبێ تۆ لەم بیابانە بڕۆی ئەی دڵ
بەتاو هات لەشکری غەم سا لەخۆ ڕۆیشتێ ئەی دڵ
منالی زۆرە شاری سینە ئەی مەجنوون بیابانێ
بەکامی زاڵمان تاکەی ئەسووڕێ چەرخی تۆ گەردوون؟
هەتاکەی حەققەبازیتە لەگەڵ من بێ نەوا گەردوون؟
بەسە ئینساف و ڕەحمێکت ببێ هاوارە ئەی گەردوون
زەلیلم بگرە دەستم کەوتووم سا ڕەحمێ ئەی گردوون
فەقیرم، نامورادە، بێ نەوام، ئەی مونعیم ئیحسانێ
وەرە «خادیمتخلص» لەمەولا تۆش مەبە لەم ڕێگە بێ دەرپێ
لە لەیلا لادە بۆ مەولا فیداکە جان ودەست وپێ
ئیتر مەردانە دانێ قەدەم لەم ڕێگەیە ئەی پێ
وەکوو «بێخود» لەمەولا بگرە بۆ خۆت ڕێگەیێ ئەی پێ
لە مەولای خۆت بوێ تۆش چەشنی ئەو ئەی دەست دامانێ