نموونەی نەوەی شاکەلە وێنەی
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
4 دقیقه
833 مشاهده
لە ساڵی ١٩٦٥دا کە شێخ ئەحمەد لە گەشتی خانەقین ئەگەڕێتەوە بۆ کفری، خوالێ خۆش بوو، ئەنوەری جوانەمەرگیشی لەگەڵدا ئەبێت، وێنەیەکی خۆی ئەدا بە باوکی کە بیباتەوە بۆ شاکەل بۆ یادگار، وێنەکەی خۆز لا جوان ئەبێت وە ئەم چەند مەسرەعانەی بۆ وتووە:
نموونەی نەوەی شاکەلە وێنەی
چاکی هەڵگرن وێنە و ئاوێنەی
ڕابووردوو ڕۆیی حاڵی بن لە حاڵ
موستەقبەلتانیش ئەنوێنێ وێنەی
***
وێنەی ئاوێنەی لە جامی جەما
وەرگیرا بۆیە خەمی تیا نەما
ڕاسی و سابتی و ماتی و بێدەنگی
دەرسەی لە ئایەی «فاستقم كما»عربی
***
ئیسمی ئەنوەرشخص جیسمی شاکەلی
ڕەسمی یادگار بۆ نەوە و گەلی
کام گەل ئەو گەلەی کەوا موخلیس بێ
بۆ دین و وەتەن هەم بۆ شاکەلی
***
شیرینتر لە گەنج کاتی گەنجییە
بێ خەم و بێ غەم لەبێ ڕەنجییە
یاخوا مەحفووز بێ دایما لەوێ
ئەنوەر بەڕاسی غونچەی گەنجییە
لە دووەم گەشتی شێخ ئەحمەدا بۆ لای سەماحەتی پیرو لە گەڕانەوەی، شەوێ لە ماڵی حاجی ئیبراهیم ئەمێنێتەوە لە «قەڵاتە بزان»مکان لەو کاتەدا مستەفا بەگ لە «چەمی شۆر»مکان ئەبێ وە چەند شیعرێک ئەنووسێ بۆ شێخ ئەحمەد تیایا گلەیی کردبوو کە بۆچی لەوێ لای نەداوە ماوەیەک بەیەکەوە بە یادی جاران ڕایان بواردایە شیخ ئەحمەدیش بەم نامە شیعرییە تاسەی خۆی دەرئەبڕێ وە لە سەر زەرفەکەش ئەم دوو بەیتەی بۆ ئەنووسێ:
هەر لە شاکەلۆ هەتا چەمی شۆر
حورمەت بێ حیساب ئیخلاسێکی زۆر
بیبا ئەم نامە هێزی باڵی مەل
بۆ میری خاسی شیروانە و شاکەل
نامەکە:
یاخوا بێ داخ و بێ ئاخ و تەم بی
لەڕووناکیا وەک جامی جەم بی
هیچ داخت نەبێ بۆ نەهاتنم
ڕۆحم لەلاتە ئەگەر من منم
بەڵام کە نایەم لەبەر پیریمە
نەک لە بێمەیلی و لە بێ بیریمە
بیرم لەلاتە میرم بێ درۆ
لە دڵ دەرناچێ بیر و تاسەی تۆ
نتوانم ئێستە لەبەر هیلاکی
خۆم هیلاک بکەم من بە چالاکی
ناشتوانێ بگرێ ڕێ لەمن سەرما
دێمە خزمەتت هەر هاتە سەرما
خۆشی شەوانی زمسانی جاران
زیندوو ئەکەینۆ بە یادی جاران
کام خۆشی خۆشی لە لایەن خودا
هیچ کەس نەتوانێ سەکتەی لێ بدا
کام شەوان شەوی پڕ لە شەوچرا
بۆ گەورەو بچووک بێ فەرق و برا
پڕگەزۆ گوێزو پڕ خەڵوا و نەبات
بۆ ئەو شەوانە شا ئەیبرد ئاوات
کام زمسان زمسان پڕ لە فەلاحەت
بەهاری ئەیدا مژدەی نەجاحەت
کام جاران جارێ ڕاوی جەیران بوو
جارێ ڕاوی پۆڕ جارێ سەیران بوو
کام یاران یاری بێ درۆو گەزاف
کام یاران یاری دڵ و دەروون ساف
یارانی مەجلیس میری ناودار
شازادە شێوە و سەردار لە کەلار
میرم چەن میسراع شیعری شیرینت
تازەی کردەوە مەیلی دێرینت
دەسم لێ مەدە من زامم زۆرە
بێ کەس و بێ دەس لەم دەشتە شۆرە
تەنها بێ دڵسۆز بێ یار بێ هاودەم
نە هاوزمانێ نە هاوڕێی قەڵەم
نە پێنووس ڕێگەی نووسین ئەناسێ
نە زوانێ ڕێگەی کەوێ لە ڕاسێ
چاوم پڕ لە ئاو لێوێکی بەبار
وەک تینویش براو بۆ دیداری یار
دایم ئەناڵم لە حوجرەی تارا
ناڵەی حەزینم جووتە لە قارا
چی بکەم وەک مەجنوون بەختم بوو سارا
هاوڕازم نەما لە دێ و لە شارا
ئەغیارم هاودەم یارم لێ جیا
من لە چۆڵ و دەشت ئەو لەسەر چیا
من گرفتاری سەختی زامانم
میریش بێ خەبەر چۆنە ژیانم
قەڵەم قوڵ ئەدا بۆ نووسینی بەیت
بەڵام وا چاکە مەیدانی نەدەیت
با لەمە زیاتر سەرت نەیەشێ
وەکوو کارەبا ڕۆح ڕانەکێشێ
عینوانم ئێستا لە ناو گەلێ مەل
تاق تاق لە دەشتی شیروانە و شاکەل
ئەحمەد شاکەلیتخلص تەنها و هەراسان
ڕوو لە ئاسانەی کاربەدەس ئاسان