ئارەزووی گریانمە ڕۆژی نەورۆزە و بەهار

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  700 مشاهده
ئارەزووی گریانمە ڕۆژی نەورۆزە و بەهار
زەحمەتی سەرما نەما کۆ ببنەوە و دەرچن لە شار
لایەقی سەیرانە سەحرا بێ گوبار و سەوز و شین
دەستە دەستە دەس لەمل کەن دەس کەنە سەیر و شکار
زەوقی کۆمەڵ پڕ بەسەرمە غەم لە دڵما هەر نەما
کوانێ موتریب بۆم بخوێنێ ئەم دووسێ بەیتە بەتار
جەلبی قەلبی کۆمەڵێ کەن بۆ ژیانی یەکتری
هەرکەسێ هەوڵێ بدا ناوی دەبێتە یادگار
هیمەتێ بۆ مللەتێ سا بەڵکە ئەمجا سەرکەوین
باسی سەرکەوتن ئەخوێنێ چەرخی پێچی ڕۆژگار
ئەی وەتەن بۆ تۆ ئەژیم و حازرم جا بۆ خزمەتت
بۆ سەعاتێ هیمەتێ لاوانی کودم چاوەنوار
شاکەلیتخلص بۆ کوردەواری شیعرەکانی چەن گەشە
مەنجەڵێ دڵ هەڵکۆڵێنە و ئاو لە چاو دێنێتە خوار