موددەتێکە دڵ ئەسیرە مەیلی گریانی هەیە
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
1 دقیقه
761 مشاهده
موددەتێکە دڵ ئەسیرە مەیلی گریانی هەیە
ئارەزووی گوڵستان کۆیی و جانانی هەیە
ساڵە وەختێکە غەریبی مەینەت ئاوا ماوەتۆ
ئێستە بۆ دەرچوونی مەینەت عەزمی سەیرانی هەیە
ئیشتیاقی دەشتی شاکەل گاە گاهێ کانی چاڵ
گەە هەوای شیروانە گاهێ مەیلی سیروانی هەیە
تاکە پابەند و ئەسیری مەینەت ئاوا بێ دڵم
دایما بۆ شاکەل و شیروانە گریانی هەیە
مەنعی ئەم چوونانە ناکەم حەقیە هەر لایە بچێ
چونکە ئەم گومگەشتەیە عەجزی فراوانی هەیە
دلبەری، قەد عەرعەری بێ شوبهە هەر ماوە لەوێ
بۆیە وەک قومری ئەناڵێ شین و گریانی هەیە
دڵ لە حەسرەت فیرقەتی کوڵمی گەشی گوڵڕەنگی یار
دەم بە دەم بولبول سیفەت، ناڵانە، ئەفغانی هەیە
خۆ لەبەر دەردی جیایی چاوی خوێن ئەفشانی من
هەر وەکوو هەوری بەهاران تاوێ بارانی هەیە
هێندە ئێشی زۆرە ئەحمەدتخلص دووریی دڵداری تۆ
وەک لەسەر خۆ چوون و شەیدا بوونە سووتانی هەیە