ئەی سروەی نەسیم وەی کزەی شەماڵ
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
1 دقیقه
685 مشاهده
ئەی سروەی نەسیم وەی کزەی شەماڵ
باوەشێنم کەن بووم بە کۆی زوخاڵ
ئەگەر نەورۆزە و گیا و گوڵ خێزە
بۆچی گوڵزاری من گەڵاڕێزە
غونچە بکرێتۆ گەڵا بڕزێنێ
چۆن دڵی بولبول بۆی ناگریێنێ
شۆلەی ئاری شەوق تەم بتاوێنێ
پەروانە ڕۆحی چۆن نەسووتێنێ
ئازیز کاک مەحموودد ناچی لەبیرم
بۆ جێگەی چۆڵت تەواو زویرم
گریانم گەرمە بێتۆ لە شارا
بۆ دەفعی غەمە ئەچم بۆ سارا
ئازیز مردنت لەدەم گەنجیا
دڵی کۆمەڵێ گەنجی پێ ڕەنجیا
هەموو موخلیسێ وەک من دڵگیرە
مەرگی ناوەعدەی تۆیان لەبیرە
ئەم دوو سێ بەیتە بۆ تۆ ئەخوێنم
هاوڕازەکانت بۆ ئەگریێنم
ئینتیزارم کە لەو نیشتیمانە
وەمەرگت قەسەم جێگەی گشتمانە