حەسرەتی بێ سوود

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  671 مشاهده
ڕەگ و ڕیشەم لە بن هات و بەدەم سەیلی فەنا دەرچوو
درێغا عومری شیرینم لە «مالايعني»عربییا سەر چوو
هەموو تەحسیل و سەعیەکم لە بۆ دنیا تەحەسور بوو
ئەگەر دەورەی تیا کردۆ ئەگەر تیا ئەم پەڕەوئەوپەڕ چوو
بە غەفڵەت سەرفی وەقتم بوو بە فکر و وەسڵی دنیاوە
نەگەیە دامەنی دەسم و ئەوا عومرم لە دەس چوو
کە دەستت ناکەوی چاکی ئیتر ئەم هەنکە هەنکەت چی
چە سوودێکی هەیە هەوڵت لە پێشانا موقەددەر چوو
بە حەسرەت بەس تەمەننا کە هەم ئاغۆشی لەگەڵ قەحبە
بە بیکری هاتە دنیاوە لەگەڵ ئەنواعی شەو هەر چوو
دە بەس نەقدی حەیاتی خۆت بکە سەرفی لەبۆ دنیا
کە هەرکەس دانیشێ تێیا تیاتڕۆ و تڕۆ دەرچوو
مەگەر ئیخلاسی زاتێکم بدا تەوفیقی هەردوو لا
ئەگەر نەکۆششی شەخسیم وەکوو جیسمم موهەددەر چوو
لە فیکری قەت نەکەی ئەحمەدتخلص خەیاڵێ میهری جانانە
کە دنیا بێ ئەساسێکە چە باشێکە فەنا گەر چوو