کوانێ هەیکەلی سەرکەلی شاکەل
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
2 دقیقه
632 مشاهده
کوانێ هەیکەلی سەرکەلی شاکەل
هەی کەل هەی کەڵتە تازە لە شوێن کەل
کاکە گوێ گرە ئەگەر ئەحمەدم
بۆ ئەجر و زەجر و سزا سەرمەدم
وەکوو تۆ ئەڵێ ڕۆیی ئەو دەورە
ئێستە ساتێکم سەد تەورێ جەورە
بەڵام من چی بووم لە چاو هەزارا
وەک من هەزاریان سەرکرد بە دارا
چەن خان و رەئیس ئەمیر و سەردار
ئێستە لە خاکا ئیسیر و ژێردار
تەوعەن خۆت لادە ئەگەر عاقڵی
ئیکراە بۆ چییە مەگەر غافڵی
لات نەدات با بە بازووی قەزای حەق
ساتۆ خۆت لادە لە ڕێی ڕەزای حەق
سووک و سەفەری دەچۆ لەم کایە
هیچ مایەی نییە پێ دانە کایە
گەنجی جوانیم دا بە تاڵانا
وەک با و پووشکە لەسەر یاڵانا
دەسم دامانت پیریش نەدۆڕێت
ئیبلیس بە تەلبیس نەک لێت بگۆڕێ
عیسیانت زۆرە بارت گرانە
مەنزڵ بێ پایان پلە ڕێمانە
پیر و کۆڵ بە کۆڵ ڕێگایەکی دوور
سەرما و سەرهەردە و سەخت و سەرەوژوور
بۆ سەیری دووڕۆ و یاری ماوتە
مامە لە کوێتە جارێ ماوتە
ناتوانی دەرچی لەژێر ئەم بارە
بۆ خۆ لادانی چارت ناچارە
بە بۆنەی تۆبە تاوان بتوێنە
بتوێنە بەسیە ڕاسی بنوێنە
ڕاسی و ئیسلامی بناسە بەڕاس
پیری شارەزاش شەرتە بە ئیخلاس
بازاڕ بێ زێوی خالیس عەزابە
زیوی خالیسیش خەیلێ نایابە
دەی خاکت بەسەر موشتاقی دنیا
تەدبیری خۆت کە و دەرچۆ لە دنیا
ڕوو کە لە قاپی پیرێکی دانا
دانا و توانا بە عیلم و مانا
زیوی مەخشووشت بکە خولاسە
ئەوە عوسمانە ڕاسە ئەم باسە